بافڵ جەلال تاڵەبانی و ماتیۆ تولەر كۆبوونەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی ماتیۆ تولەر یەکێتی ئەمریکا


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق، ھەرێم و ئەو بەرەوپێشچونانەی ھاتوونەتە پێش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسی.

ھەر لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە لێکتێگەیشتن و پەنابردن بۆ گفتوگۆ وەک چارەسەرێک بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی گەیشتن بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ رێککەوتن لەبارەی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگە سیاسییەکان و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاست پێویستی و خواستی ئەمڕۆی خەڵک و ھەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابوری و ئەمنی لە وڵاتدا.