لێخۆشبوونی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج بەردەوام دەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە باج هەرێمی کوردستان


Apr 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە لێخۆشبوونی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبووی سەر باج تا 9ی 6ی 2022 بەردەوام بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوونی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبووی سەر باج بەردەوامە و 9ی 6ی 2022 دوا وادەی لێخۆشبوونەکەیە و دەبێت هاووڵاتییان تاوەکوو ئەو کاتە سەردانی فەرمانگەکانی باج بکەن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێكی زۆری خەڵك بەهۆی ئاگادارنەبوون و بەهۆی داراییەوە لە كاتی خۆیدا باج نادەن، بۆیە سزای دەچێتە سەر.

کامەران کەریم