هاتوچۆی سلێمانی ڕێگایەکی سەرەکی داخست
(0) /
هاتوچۆی سلێمانی ڕێگای ڕۆیشتن و هاتنی بەرزە پردی کۆبانێی داخستووە و داوا لە شۆفێران دەکات شەقامی خزمەتگوزاری بەکاربهێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەهۆی کارکردن لە شەقامی سەرەکیی مەلیک مەحمود، هەردوو ئاراستەی ڕۆیشتن و هاتنی بەرزە پردی کۆبانێ داخراوە.
داواش لە شۆفێران دەکات شەقامی خزمەتگوزاری و شەقامەکانی ژێر بەرزە پردەکە بەکاربهێنن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: