قایمقامی سەیدسادق لەڕێگای زایەڵەوە: پیرۆزبـایــی لە یانــەی وەرزشی قــەزاکە و وەرزشکاران دەکەین

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرخش سەید سادق


Apr 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

دیاری ڕەفیق قایمقامی  قەزای  سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەناو قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق و دانیشتوان و هاندەرانی یانەی وەرزشی سەیدسادقەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک و دەستەی بەرێوەبردن و سەرجەم یاریزانانی یانەی وەرزشی سیدسادق دەکەین بەهۆی بە دەستهێنانی (پلەی سێهەم) لە خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی کوردستان ، بەهیواین هەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتووبن لە بە دەستهێنانی پلە و ناوبانگی زیاتر و باشتر بۆ قەزاکەمان .

وتیشی، بە پێویستی دەزانین سوپاس وپێزانینی خۆمان و هاندەران و وەزشکــاران و یانــەی وەرزشــی سیدســادق ، ئاراستــەی بەرێــز ( قــوباد تاڵەبــانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم ئەو کەسانە بکەین کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی ماددی یانەی وەرزشی سیدسادق بوون ، لە بە دەستهێنانی ئەو پلە و ناوبانگە بۆ قەزاکەمان ،دووبارە پیرۆزبیت لە سەرجەم هاندەران و وەرزشکارانی قەزای سەیدسادق.

کامەران کەریم