وەزارەتى پێشمەرگە: بەشداریمان لە ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا بۆ سەر پەکەکە نەکردووە
(0) /
وەزارەتى پێشمەرگە رەتیکردەوە هێزەکانى بەشداریان کردبێت لە ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا بۆ سەر پەکەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردووە: "بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی پێشمەرگە، بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانیان نەکردوە و جوڵەیان پێنەکراوە".
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگەیێندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە
لەبارەی بەشداری و جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم، کۆمەڵێک میدیای نابەرپرس، خەریکی تۆمەت بەخشینەوەن، بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تۆمەتباری دەکەن بەوەی هاوکار و بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە.
ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، تەواوی ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیێنین، کە بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی پێشمەرگە، بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانیان نەکردوە و جوڵەیان پێنەکراوە.
وەک هەمیشە پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی بەرگریدا، چاوکراوەیە و رێگە نادات هیچ ناوچەیەکی ئاوەدانی تر، بکەوێتە ژێر هەژموونی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە ناکۆکان، چونکە سالانێکی زۆرە خەلکی کوردستان، باجی ململانێ ناوچەییەکان دەدەن و زیانی زۆریان بەرکەوتوە.
جەخت دەکەینەوە، پێویستە رێز لەسەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
۲۰ی نیسانی ۲۰۲۲
تێبينيێك بنێرە: