ئێران: ئەمریکا بوێری ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پێشووی هەبێت

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ئێران هەڵە ئەتۆمی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جۆزێپ بۆرێڵ


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای جەخت لە سەر ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە پرسی ئەتۆمی، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە لەپێناو ئامانجێکی وا دەبێت ئەمریکاش بوێری ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پێشووی کۆشکی سپی هەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وێڕای ئاماژە بە بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی، وتی: هیچ گومانێک لەسەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و بەردەوام نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ کۆشکی سپی دەبێ واز زێدەخوازی و دوودڵی بێنێت و بێتە سەر ڕێگەی ڕاست لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئێستادا سێ وڵاتی ئەورووپی، ڕووسیا و چین ئامادەی گەیشتن بە ڕێککەوتنن، حکومەتی ئێستای ئەمریکا دەبێ بوێری ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پێشووی کۆشکی سپی هەبێت.
لە بەرامبەردا جۆزێپ بۆرێڵ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە باوەڕیان بەوە هەیە کە ئێران خوازیاری گەیشتن بە ڕێککەوتنە و دەستپێشخەری باشی بووە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وەستانی دانوستانەکانی بە سازێنەر نەزانی و داوای کرد دانوستانەکان لە نێوان نوێنەری یەکێتی ئەورووپا و دانوستانکاری باڵای ئێران دەستپێبکاتەوە.