دیمەنی ژیانی کوردەکان لە پێشانگایەکی چاپ ونیگارکێشی

(0) / / فرهنگی / زایەڵە پیشانگا چاپ نیگارکێشی


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

 پێشانگای تاکە کەسی چاپ ونیگارکێشی ئیلهام قادری لە ژێر ناوی «بزێوی ژیان» ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی ئاپریل لە گەلەری ژینۆس کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم پێشانگایە کە بەشێک لە دیمەنی ژیانی کوردەکانی دانیشتووی ئێران پێک دێنێت تا ڕۆژی چوارشەمە ۱٨ی مانگی مای درێژەی هەیە.

لە ڕاگەیەندراوی پێشانگاکەدا نووسراوە: ئەم پێشانگایە هەوڵێکە بۆ نواندنی چەن دیمەنێک لە کولتوور، ناسنامە و جوانییە نەبینراوەکانی خەڵکی ڕەسەن و میهرەبانی ناوچە کوردنشینەکان بە نیشاندانی چەن دیمەنێک لە ئەوینداری، شادی و ئایینە کۆن و ڕەسەنەکانی گەلی کورد.

 ئیلهام قادری کە دانیشتووی ئەم دەڤەرەیە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەنگە درەوشاوەکانی وەرگیراو لە سرووشت ی ڕەنگاڵەی دەڤەرەکەی دیمەنگەلێکی بێ وێنەی پێک هێناوە و پەرتەوازەیی  و ناشوناسی دونیای مۆدێڕن پیشان دەدا.

 ئەم پێشانگایە یەکەم ئەزموونی تاکەکەسی ئەم هونەرمەندە و بەرهەمی دوو ساڵ تێکۆشانی بێ وچان بۆ بەرهەمهێنانی ۱۲ بەرهەمی ٨٠×١٠٠ سانتیمەترییە.