کێ خۆسەپێنە ؟ / لوقمان وەردی

(0) / / مقالە / زایەڵە خۆسەپێن لوقمان وەردی


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

چۆن رووتان دێت باسی حزبی خۆسەپێن بکەن:

خۆسەپێن حزبەکەی خۆتانە کە بە رۆژی رووناک پارەی داھاتی نەوتی کوردستان لوش دەدەن و بێباکن بەرامبەر برسیکردنی ھاونیشتمانیانی خۆتان.

خۆسەپێن ئێون کە رۆژانە بە پاساوی بێبنەما چالاکوان و رۆژنامەنووسان بە تۆمەتی ھەڵبەستراو ، بەپاساوی بێبنەما راپێچی کونجی زیندانەکان دەکەن و ناو ناوبانگی ھەرێمی کوردستانی لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان پێ لەکەدار دەکەن.

خۆسەپێن پارتیەکەی خۆتانە کە بۆتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر، ھەر رۆژەی سەنگەری دژایەتی لە ھێزێکی کوردستانی دەگرێت.

ئاخر ئێوە بەو عەقڵیەتە ژەنگاویە حوکمرانی دەکەن بۆیە حاڵی ھەرێمی کوردستانتان بەم رۆژە گەیاندوە، کەسوکاری شەھید و ئەنفال و کیمیاباران خۆزگە بۆ رژێمی دیکتاتۆری داگیرکەر بخوازن ؟.

لە ئێستادا  گوایە ئێوە نیگەرانی دۆخی سلێمانین، ئەی بۆ دێرەلوک و شیلادزێی بریندار،برادۆستی داگیرکراو، بۆ  بەناھەق شەھید بوونی ھاوڵاتیانی سڤیل و سوتان و وێران بوونی دێھات و رەزو باخی ھاوڵاتیانی سەرسنور چۆن ئارەقەی شەرمەزاری نارێژن ؟

بەس پێم بڵێن ئێوە چ روێکتان ھەیە باسی پەکخستنی پەرلەمان دەکەن، ئێوە تاکە سوارچاکی ناشرینکردن و بێبەھاکردنی دامەزراوە دەستوریەکانی ھەرێمن، بێباکن بەرامبەر خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان و کەڵەکە بوونی قەیرانەکان، لەجیاتی کاری پێکەوەیی و داکۆکی کردن لە مافی ھاوڵاتیان دەتانەوێت پەرلەمان بکەنە سەکۆی جوێن دان و بەکارھێنانی دەستەواژەی ناشرین و مەیدانی بەندو سەماو گۆرانی،

ھەر بە جدی ئەوە حکومەتە بەھێز و چاکسازی خوازەکەتان بوو کە بانگەشەتان بۆ دەکرد.

* پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی