سەفین دزەیی: هه‌وڵ دەدەین ببینه به‌شێك له نه‌خشه‌ی نوێی جیهانی وزه
/
اقتصادی
/
زایەڵە
وزە
سەفین دزەیی
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ناكرێت بوترێت هەرێمی كوردستان بەدیلی وڵاتانی دیكەیە بۆ وزە، بەڵام كاتێك دەبینرێت كێشەی كەمی غازی سروشتی لە جیهاندا هەیە، كورد هەوڵدەدات ببێتە بەشێك لە نەخشەی نوێی جیهانی وزە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە میدیای پارتی راگەیاند"سه‌ردانەكەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا بۆ كورد ده‌ستكه‌وته نه‌وه‌ك تاقه حزبێك."
سەفین دزەیی وتوشیەتی"به‌ریتانیا هه‌میشه پێگه‌ی تایبه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا هه‌بوه، جیا له‌وه‌ش له‌كاتی كۆڕه‌وی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستان جۆن مێجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسای به‌ریتانیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا لایه‌نی سه‌ره‌كی پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌ی ناوچه‌ی ئارام بون بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بوه هۆی دروستبوونی بڕیاری 688ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش."
هەروەها ئەوەشی وتوە"هه‌ر له دوای راپه‌رینه‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی سیاسیی له نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌ریتانیادا هه‌بوه، به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003 هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بون، كاتێك سیستمی سیاسی له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای فیدڕاڵی چه‌سپا، راسته‌وخۆ وڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وتیان كردوه".
ئاماژەی بەوەشداوە كە "كونسوڵخانه‌كانی هه‌ر پێنج وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌هه‌ولێر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن".
سه‌فین دزه‌یی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "به‌ریتانیا هه‌میشه پاڵپشتی حكومه‌تێكی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانه، بابه‌تی وزه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگری".
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی وتوشیەتی"هه‌رێمی كوردستان له دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و وزه، بوه‌ته به‌شێك له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ناكرێت بوترێت هه‌رێمی كوردستان به‌دیلی وڵاتانی دیكه‌یه بۆ وزه، كاتێك ده‌بینرێت كێشه‌ی كه‌می گازی سروشتی له جیهاندا هه‌یه، كورد هه‌وڵده‌دات ببێته به‌شێك له نه‌خشه‌ی نوێی جیهانی وزه، له رابردوشدا به‌ریتانیا هه‌وڵیداوه كۆمپانیاكانی خۆیان له هه‌رێم ئه‌كتیڤ بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌موی بۆ ئه‌وه‌یه كه سودی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت".
تێبينيێك بنێرە: