به‌شداری سه‌ركونسوڵی ئێران له رێوڕه‌سمی كۆتایی خولی فێركردنی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له رێوڕه‌سمی كۆتایی خولی فێركردنی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له ناوه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ساداتی پیرخدری شاهۆ، به‌شداریی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شه‌وی شه‌مه له‌سه‌ر یه‌كشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رواری 24 ی نیسانی 2022ی زاینی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركونسوڵگه‌ری به‌شداریان كرد له رێوڕه‌سمی كۆتایی خولی فێركردنی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له ناوه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ساداتی پیرخدری شاهۆ.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شداربوون.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا بڕوانامه به‌خشرایه به‌شداربووانی خوله‌كه.
تێبينيێك بنێرە: