سەرکردەیەکی یەکێتی بۆ زایەڵە؛ دیاردەی میدیای چەواشەكار بوونەتە مۆتەكە بەسەر میدیای نوێ

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەرتیب عەلی یەکێتی


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرتیب عەلی  ئەندامی  سەرکردایەتی  یەکێتی  نیشتیمانی کوردستان بە زایەڵەی   ڕاگەیاند،  دیاردەی میدیای چەواشەكار و هەواڵی درۆیینە و زانیاری ساختە، بوون بە مۆتەكە بەسەر میدیای نوێ، هەروەها بوە بە هەرەشە بۆ سەر پیشە و ئازادی كاری رۆژنامەنووسی. ڕوبەڕبونەوەی ئەم دیارەیە تەنها ئەركی رێكخراوەكان یان تەنها دامەزراوەیەك نییە، بەڵكو ئەركی هەمووانە.

ناوبراو وتیشی، مەترسییەكانی ئەم دیاردەیە جۆراوجۆرن و تا دێت هاونیشتیمانییان كەمتر متمانە بە میدیا دەكەن و پێیانوایە ڕاستییان پێ ناوترێت. چەواشەكاران، ئەوانەی بوون بە مەكینەی دروستكردنی  زانیاری ناراست مەرامی تایبەتیی دوور لە پرەنسیپەكانی ڕۆژنامەنووسییان هەیە و دەیانەوێت دەنگۆ و واتەوات جێگەی هەواڵ و زانیاری درووست بگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد،  پێویستە هەمووان لە چەندین ئاستدا كار لەسەر كەمبوونەوە و نەهێشتنی دیاردەی هەواڵی درۆیینە و رۆژنامەوانیی چەواشەكارانە بكرێت. لەبەر ئەوەی بروام بە میدیای ڕاستەقینە و پیشەیی هەیە، بڕوام وایە ساختە هەواڵ و زانیاری چەواشە هەرەشەن بۆ سەر ئازادی رۆژنامەنوسی و باری دەروونی هاوڵاتیان.

کامەران کەریم