ئیمانوێل ماكرۆن هەمدیسان بوو بە سەرۆكی فەرەنسا

(0) / / جهان / زایەڵە ماکرۆن فەڕەنسا


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئیمانوێل ماكرۆن بۆ جاری دووەم و بە شکستپێهێنانی مارین لوپێن بە سەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا و ئیمانوێل ماكرۆن سەركەوتنی بەدەستهێنا و 57.60%ی دەنگەكانی مسۆگەركرد.

ماكرۆن بۆ جاری دووەم وەك سەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن تائێستا 57.60% ی دەنگەكانی مسۆگەركردووە.

مارین لوپێن، كاندیدی پارتی ڕاستڕەوی گردبوونەوەی فەرەنسی، تائێستا تەنها 41.8%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و شكستیهێنا لە گەیشتن بە كۆشكی ئێلیزێ.

لوپێن کە دووهەم جارە لە ماكرۆن شکست دێنێت، پیرۆزبایی لە ڕکابەرەکەی کرد.