دەوڵەمەندترین کەسی جیهان تویتەری بە 44 ملیار دۆلار کڕی

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە تویتەر ئیلۆن مەسک


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان تویتەری بە 44 ملیار دۆلار کڕی.

بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، بۆردی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای تویتەر ڕازیبوون بە فرۆشتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بە ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان.

ئیلۆن مەسک لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتی کە دەیەوێت تویتەر لە هەموو کاتێکی باشتر بێت و کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەى متمانەی زیاتر بۆ ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە

جەختیکردەوە کە "تویتەر توانای زۆری هەیە و کار دەکەم لەسەر زیاترکردنی."

هاوکات بۆردی بەڕێوەبەرانی تویتەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێستا تۆڕەکە بووەتە کۆمپانیایەکی تایبەت و ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات و ناوبراو لە ئێستادا بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی دەکات."

ئیلۆن مەسک لە تویتەر نوسی، "هیوادارم خراپترین ڕەخنەگرەکانم لەسەر تویتەر بمێننەوە، چونکە ئەوە مانای تەواوەتی ئازادی ڕادەربڕینە."