شێوازی پێدانی ئاوی باخ و زەوییە کشتوکاڵیەکانی ژمارەیەک گوند رێکدەخرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو گەرمیان


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئیدارەی گەرمیان  ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ ئەنجومەن و نوێنەری جوتیارانی گوندەکانی باریکە و دەورە و ساڵح ئاغا، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ باخ و زەویە کشتوکاڵییەکانیان سەردانی ئیدارەی گەرمیان کرد.

لەو سەردانەدا داوایانکرد ئیدارەی گەرمیان هاوکاریان بێت بۆ گەیاندنی ئاوی پێویست بە گوندەکانیان و گرفتی کەم ئاوی باخەکانیان بۆ چارەسەربکرێت و ئاوی پێویست بۆ کاری کشتوکاڵیان دابینبکرێت، بەشێوەیەک زیانمەند نەبن و بەرهەمەکانیان بەفیڕۆنەچێت.

لای خۆیشیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند،  بۆ روبەروبەنەوەی شەکەساڵی و کەم ئاوی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، هەوڵ و پلانەکانمان بۆ ئەوەیە بەشێوەیەکی دروست و بەگرتنەبەری میکانیزمی گونجاو،  ئاوی پێویست بۆ گوندەکان و جوتیار و خاوەن باخەکان دابین بکرێت.

هاوکات، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیانی ڕاسپارد، لەرێگەی لیژنەیەکەوە شێوازی پێدانی ئاو بەو گوندانە رێکبخرێتەوە و بەپێی پێویست ئاویان پێ بگات.