نوێ ترین هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئەمریکا ئەتۆمی بلینکن


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گەڕانەوە بۆ پێبەندییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام باشترین ڕێگەیە لەئاست پرسی ئەتۆمی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە واشنتۆنی لە ئێستاشدا باوەڕی وایە گەڕانەوە بۆ پێبەندییەکانی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ئەتۆمی باشترین ڕێگەیە لەئاست پرسی ئەتۆمی ئێران.

ئەمە لە کاتێک دایە کە لە ئێستادا دانوستانەکانی ئەتۆمی ڤیەننا وەستاوە و ئێران چاوەڕێی بڕیاری ئەمریکا دەکات بۆ هەڵگرتنی گەمارۆوە نایاسییەکان لە سەری.