شارەوانیی دارەشەكران ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پڕۆژە دارشەکران


Apr 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

شارەوانیی دارەشەكران بە نزیكی 250 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی دارەشەكران لە پارێزگەی هەولێر، بە گوژمەی نزیكی 250 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و جۆگەی لوولەیی و جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی كۆڵان جێبەجێ كرا.

پرۆژەكە لەلایەن شارەوانیی دارەشەكران سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كراوە، لە ڕێكەوتی 15/8/2021 دەست بە جێبەجێكردنی كرا و ئێستا تەواو كراوە، پێكهاتووە لە دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی و قیڕتاوكردن و دروستكردنی جۆگەی لوولەیی و جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە سنووری شارەوانیی دارەشەكران.

کامەران کەریم