پۆلیسی کەلار گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان پۆلیس هۆشبەر


Apr 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی کەلار گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند،  دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی کەلار بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئومێد مەجید ئەمین بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار لە سنوری گەرمیان گروپێکی حەوت کەسی لە بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران کە شەش تۆمەتباریان دانیشتووی قەزای کەلارن و یەکێکیان دانیشتووی شاری هەولێرە.

لەگەڵ تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر کریستاڵ و تلیاک لەگەڵ ئامێرەکانی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 30 لەیاسای هۆشبەر بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

کامەران کەریم