بەرزکردنەوەی سکاڵا دژی ئیسرائیل لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی

(0) / / جهان / زایەڵە فەڵەستین ئیسرائیل ڕۆژنامەڤان


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

چەند ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و فەڵەستینی بە بۆنەی ئەنجامدانی تاوانی شەڕ دژی ڕۆژنامەڤانان لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی سکاڵایان دژی ئیسرائیل تۆمار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەڤانان و یەکێتی ڕۆژنامەڤانانی فەڵەستینی و ناوەندی نێودەوڵاتی داد بۆ فەڵەستینییەکان (ICIP) بە دەرکردنی بەیاننامەیێکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە ڕێکاری یاسایی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵا دژی ئیسرائیل لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی گیراوەتە بەر.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە، ئیسرائیل تۆمەتبارە بە هێرشی ڕێکخراو دژی ڕۆژنامەڤانانی چالاک لە فەڵەستین و ڕێگەنەدان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەمەڕ کوژرانی کارمەندانی میدیاکان و ئاستی تاوانەکان لە ئاستی تاوانی شەڕدایە.

بە وتەی موسا شاعر ئەندامێکی دەستەی بەڕێبەریی یەکێتیی ڕۆژنامەڤانانی فەڵەستینی لە ساڵی ٢٠٢١دا نێزیک بە ٨٧٠ پێشێلکاریی دژی ڕۆژنامەڤانان لە لایەن ئیسرائیلەوە تۆمار کراوە.