بێخەوی مەترسی ئەگەری تووش بوون بە گورمتەی دڵ زیاد دەکات

(0) / / هەمە ڕەنگ / بێخەوی دڵ نەخۆشی پزیشکی تەندروتسی زایەڵە


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

بێخەوی دەتوانت شانزدە لە سەدی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی نەخۆشی دڵن، بخاتە بەر مەترسی گورمتەی دڵەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ماڵپەڕی UPI، زانایان، زانیاری 1068 کەسیان کە تووشی نەخۆشی دڵن، بەماوەی چوار ساڵ خستە بەر لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە

زانایان لەو باوڕەدان کە ئەو نەخۆشانەی کە تووشی بێخەوین لە سەد شانزدە کەسیان دەکەوێتە بەر مەترسی تووش بوون بە گورمتەی دڵەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو نەخۆشانە وا تووشی بێخەوی نەبوون بەر ئەم مەترسییە ناکەون.

توێژەرێک بە نێوی(لارس فرود) ڕایگەیاند کە کێشەی بێخەوی دەبێتە هۆی پێکهاتنی پەیتا پەیتای نەخۆشی دڵی جۆراوجۆر.

ناوبراو پێشنیاری کرد و گوتی: ئەگەر کێشەی بێخەوی لەو نەخۆشانەدا چارەسەر بکرێت بە دڵنیاییەوە ئەو نەخۆشانە تووشی گورمتەی دڵ نابن.

لەم توێژینەوەیەدا پاش لە جگەرە کێشان و شێوازی ژیان بەسەر بردنی بێ جم و جووڵ، بێخەوی وەکوو سێهەمین هۆکاری گەورەیە بۆ تووش بوونی نەخۆشان بە گورمتەی دڵ.

لێزانان جەخت لەسەر ئەوە دەکەن کە کێشەی بێخەوی بەتایبەت لەو کەسانەدا کە تووشی نەخۆشی دڵن، هەر لەسەرەتاوە دەبێت بناسرێت و دەرمان بکرێت.