سوپای پاسداران: ڕژێمی زایۆنی لە هەڵوەشانەوە نزیک بووەتەوە / سازان لەگەڵ ئیسرائیل خەیانەتێکی نەبەخشراوە

(0) / ایران


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە هەڵوەشانەوە نزیک بووەتەوە، جەختیکردەوە کە هەر پلانێکی سازانی بە تایبەت ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی تەزویر و منداڵکوژی زایۆنی، هەنگاوێکی شکستخواردوو، خیانەتێکی ئاشکرا و نەبەخشراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی قودس، جەختیکردەوە: خۆڕاگری و پاڵپشتی لە فەڵەستین، تەنیا ڕێگاچارەی کێشەی فەڵەستین، دەرکردنی داگیرکاران و نەهێشتنی زایۆنیستەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەنابەرانی فەڵەستینی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەوانە و هەر پلانێکی سازشت بە تایبەت ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی تەزویر و منداڵکوژی زایۆنیستی کە دووبارەکردنەوەی هەڵە گەورەکەی ئەنوەر ساداتی خائینە، هەنگاوێکی شکستخواردوو، خیانەتێکی ئاشکرا و نەبەخشراوە.
لە بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: بڕیارە مێژووییەکە و دەستپێشخەرییە حەکیمانە و ستراتیژییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە دیاریکردنی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک ڕۆژی جیهانیی قودس، لە ڕیزی شانازییەکانی گەلی ئێرانە بۆ ڕۆڵی ئاشکرا و بەرچاو لە پاڵپشتی گەلی فەڵەستین و سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی گەلانی موسڵمان و تەنانەت مرۆڤایەتی لە دژی داگیرکارانی قودس.
بەیاننامەکە دەڵێت: بە تێپەڕبوونی 43 ساڵ لە دیاریکردنی ڕۆژی جیهانی قودس، 74 ساڵ بە سەر دامەزراندنی ڕژێمی تەزویر، تاوانبار و کاتیی زایۆنیستی و جێبەجێکردنی پیلانگێڕییەکانی وەک سازان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی بەردەم مانەوە و ئاسایشی زایۆنیستەکان، ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بە تایبەت سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی خەڵکی فەڵەستین لە ناوچە داگیرکراوەکان و ناوەندی ئەو ڕژێمە، پیشاندەری ئەو ڕاستییە دەبێت کە هەناسەکانی تەل ئەبیب کەوتووەتە هەژمار و داگیرکارانی قودسی پیرۆز بە خێرایی بەرەو نەمان و لەناوچوون نزیک دەبنەوە.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران خەباتی گەلی فەڵەستینی بردە قۆناغێکی نوێ و دەسکەوتی ئەو گەلە و شکستەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی زیاتر کرد و بە بەرەکەتی یەکڕیزی و بێداریی ئیسلامی لە سەرجەم ناوچەکانی جیهان، ڕژێمی زایۆنیستی لە هەڵوەشانەوە نزیک بووەتەوە و مسۆگەربوونی درووشمە ستراتیژی و مێژووییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بۆ سڕینەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر لاپەڕەی ڕۆژگار و ئازادیی قودسی پیرۆزی نزیکتر کردووەتەوە.