کچێک خۆی هەڵواسی وگیانی لەدەستدا

(0) / / زنان / زایەڵە خۆکوشتن هەڵواسین کۆمەڵایەتی شەرەف نامووس


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال  قدوری  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  پۆلیسی  گەرمیان  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ئێوارەی پێنج شەمە لەگەڕەکی بنگردی قەزای کەلار کچێک بەناوی ( ا - م - ص ) لەدایکبووی 2004 پۆلی 12 ی بنەڕەتی لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەیەکی نەبوەو نازانن بەچی هۆکارێک خۆی خنکاندوە .

وتیشی، لە ئێستادا لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆتەرمەکەی کراوەو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕوداوەکەکردۆتەوەو دەستان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو.

کامەران کەریم