چالاکوانێک بۆ زایەڵە: ناكۆكی یەكێتی و پارتی لەسەر بەڕژەوەندی خەڵك نیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عوسمان گوڵپی پارتی یەکێتی


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

چالاکوانێک ئاشکرایدەکات، ئەوەی وایكردوە هاوڵاتی كورد دڵخۆشبێ بەو بڕیارانەی دژی هەڕێم دەدرێن باشی عێراق نیە بەڵكو خراپی هەرێمە .

عوسمان  گوڵپی چالاکوان  لەوتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری   زایەڵە  ڕایگەیاند،  ڕێكنەكەوتنی هەرێم و بەغداد پەیوەندی بە ناكۆكیەكانەوە هەیە بە تەنیشت ئەو ململانێ بەهێزە ئیقلیمیەی لە ناوچەكەدا هەیە، كە ئەگەری گۆڕانكاری لە ململانێكاندا هەیە و لێكەوتەشی  لەسەر ناوچەكە دەبێت، پرسی غاز و سامانی سروشتی هەر ئەوەندەی بەدەست كوردەوەیە كە لە ژێر زەویەكەیدایە، ئەگەرنا بە تەواوی پرسێكی سیاسی ئیقلیمیە و لێكەوتەكانیشی بە هەمانشێوەن، ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر خراپ ئیدارەدانی هەرێم نیە تا من دڵخۆشبم پێی، ئەوەی كە دژی هەرێمە لە بەرپرسەكانی هەرێم گەندەڵترە، شارەكانی بەغداد زۆر لە شارەكانی هەرێم بێ خزمەتترن، عێراق تەنها لە پێدانی مووچ لە كاتی خۆیدا باشترە لە هەرێم حەتمەن پرسی مووچە ژیانی خەڵكە و زۆر گرنگە و خەڵك هەرچی بۆ بكات هێشتا كەمە و دەسەلاتی كوردی غەدرێكی گەورە لە هاوڵاتیانی خۆی دەكات .

وتیشی،  هیچ دڵخۆش نیم بەو گۆڕانكاریانەی ئەگەریان هەیە بێنە ئاراوە چ لە عێراق و چ لە هەرێم، چونكە لە عێراقدا هیچ هێزێك لە سەنگەری خەڵكدا نیە بەڵكو ململانێكە لە نێوان هێزە گەندەڵەكاندایە وهەرلایەكیش سەركەوتووبێت باری خەڵك هەر چل مەنە، لە هەرێمی كوردستانیش ناكۆكی یەكیەتی و پارتی لەسەر بەڕژەوەندی خەڵك نیە، نە ئەو پاساوە دروستە كە پارتی دەهێنێتەوە و نە یەكیەتیش لە خەمی بەنیشتیمانیكردنی غازدایە، چونكە هەر هەمان ئەم حیزبە هیچ كات لە خەمی بەنیشتیمانیكردنی نەوتدا نەبوە تا ئێستا لە غەمی بەنیشتیمانیكردنی غازدا بێت لە دژی پارتی، پارتیش ترسی لە سنورداركردنی دەسەلاتەكانی هەیە و پێیوایە پلانی لە قاڵبدانی هەیە بۆیە كارتی غاز بۆ بەهێزكردن و مانەوەی پێگەكەی بەكار دەهێنێت و بۆ ئەمەش دەست بۆ هەموشتێك دەبات، كاتێك لێكەوتەی ململانێكان بە قازانجی خەڵك دەبێت كە بەریەككەوتنەكان لە نێوان ئەو هێزانەدابێت كەلەسەنگەری خەڵكدان دژ بە هێزە گەندەڵەكان، دەبێت خاڵی ناكۆكیش دژایەتی گەندەڵی و پاوەنخوازی وقۆرخكاریبێت، ئەمەش بە خەڵكی گەندەڵ و پیاوی وڵاتان و سیاسی بەرژەوەندیخواز ناكرێت لە هەر جێگایەكبێت، بۆیە هیچ گەشبین نیم بە لێكەوتەی ئەم ناكۆكیانە تەنها لە یەك كاتدا دڵخۆش و گەشبینم ئەویش دەرچونی دۆخەكەیە لەدەستی پلانداڕێژەرانی

کامەران کەریم