تاران و ڕیاز لەسەر نەخشەڕێگای دانوستانەکانی داهاتوو ڕێککەوتوون

(0) / / جهان / زایەڵە ئیرەج مەسجدی تاران ڕیاز


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران و سعودیە گەیشتوونەتە نەخشەڕێگایەک بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەپێناو ڕێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان 

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی فەرمیی ئێران، ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیازی هەڵسەنگاند کە لە پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچن و بەردەوامییان هەیە

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەنجامی دانوستانەکان ئەرێنی بوون، گوتی: "لە خولی پێنجەمی دانوستانەکاندا کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە نێوان شاندەکان بەڕێوەچوو، هەردوولا لەسەر نەخشەڕێگایەک بۆ دانوستانەکانی داهاتوو گەیشتنە رێککەوتن."

مەسجدی لە وەڵامی پرسیاری ئایا هەردوولا هاوڕا بوون لەوەی باڵیۆزخانەکانیان بەرووی یەکدا بکەنەوە یان نا، گوتی: " خولەکانی داهاتووی دانوستانەکانمان بابەتی سەرلەنوێ کردنەوە یان نەکردنەوەی باڵیۆزخانەکانمان بەڕووی یەکدا، دیاری دەکات".