ڕوداوێکی هاتوچۆ لە هەورامان دوو برینداری لێدەکەوێتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەورامان هاتووچۆ هەڵەبجە


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕوداوێکی هاتوچۆ لە هەورامان دوو برینداری لێدەکەوێتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی  هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە سنوری (هەورامان ) شارۆچکەی بیارە بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە شۆفێری دوو ئۆتۆمبێل بریندار دەبن.کەمێك پێش ئێستا لە سنوری هەورامان   شارۆچکەی بیارە  بە هۆی پێکدادانی  ئۆتۆمبێلێکی جۆری  (توێتا لانکۆزەر - نیسان دەبڵ قمرە )   دوو کەس کە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەن  بریندار دەبن.

ڕونیشکراوەتەوە، هەردوو بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە  لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.

کامەران کەریم