داهێنانێکی نوێی ناسا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ناسا ئەستێرە داهێنان جانتا


May 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

ناسا بە کەڵک وەرگرتن لە فەنیاری نوێ کۆڵەپشتییەک تایبەت چێ دەکات کە تەنیا بە ڕێگەرویین لەسەر گۆی مانگدا گەڵاڵەی سێ لایەن بەرهەم دێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەی نوێ کۆڵەپشتی تایبەت بە ئەستێرەی مانگ، کە ناسا بە نێوی کۆڵەپشتی (ناوبری سینماتیک KNACK) نێوی لێ دەبات، بە ئسکنری لیدای بزۆز تەیار کراوە بۆ یارمەتی کەشوانان، بە جورێک کە تەنیا بە ڕێگەرویین و هەنگاو گواستنەوە لەسەر ئەستێرەی مانگدا دەتوانن گەڵاڵەی سێ لایەن بەدەست بهێنن. ئەم دەزگایە کە وەکوو کۆڵەپشتی وایە، بە کەڵک وەرگرتن لە نوور و لەیزر ئیمکانی ئەنازەگیری داوێن و بناری هەیە.

فەنیاری پەیوەندیدار لەگەل لیدرا، بە لیزر خستنە سەری ئەو شوێنانەی کە پێویستە و لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی ئەو تیشکانەی کە ڕەنگدانەوەی بووە، دەتوانێت ئەندازە گیری مەودا، لە ڕێگای دوورەوە بکات. هەر بەم بۆنەوە توێژەرانی ناسا جورێک کۆڵەپشتیان ساز کرد کە لەبەر دەکرێت و نەتەنیا لە ئەستێرەی مانگدا بەڵکوو لەسەر گۆی زەوینیشدا زۆر بە کەڵکە، بە جۆرێک کە دەکرێت لەکاتی کێوپێواندا لەو ناوچە و شوێنانەی کە هێشتاکوو نادیار و ونە و نەدۆزراونەتەوە، گەڵاڵە بەرهەم بهێنێت. ئەم جۆرە کۆڵەپشتییە بە کەشوانان ئیمکانی ئەوە ئەدات کە تەنیا بە ڕێگەپێوانێکی ئاسایی گەڵاڵەی کێوە هەرە بەرزەکان یا خود دۆڵە زۆر قووڵەکان بە دەست بهێنن.

دوکتۆر مایکل زانتی ئەستێرەناس و بەرپرسی پرۆژەکە دەڵێ: لەم کۆڵەپشتییەدا کەرەستەیەک وەکوو سێنسۆر دانراوە بۆ گەڵاڵە هەڵگرتنێکی زانستیانە لە ناوچە نائاساییەکان و هەروەها بۆ پێواندنی.

جگە لەوەش لەو شوێنانەی کە جی پی ئس بوونی نییە، کەشوانان لە مەترسی گوم بوون دەپارێزی و ئەو مەودایەیان پێشان ئەدا کە پێوایانە. یەکێکتر لە تایبەتمەندی ئەم دەزگایە ئەوەیە کە لە تاریکی تەواودا، لە فەنیاری لیدا بۆ تیشکدانەوە کەڵک وەردەگرێت و ئەدی پێویست بە ڕاگوێزانی دێکەڵ ناکا بۆ پەخش کردنەوەی نوور.