پەیوەندی نەخۆشی دڵ لەگەڵ گرۆی خوێنیدا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە خوێن نەخۆشی


May 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم دواییانەدا هەندێ زۆر لە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەکان کۆوە بوون لەسەر گرۆی خوێنی تاکوو بزانن چ پەیوەندیک هەیە لە نێوان گرۆی خوێنی و تایبەتمەندی تاکە کەسی و سڵامەتی گشتی؟ کە لە ڕاستیدا، گەیشتن بە ئاکامێکی سەرنجڕاکێش کە ئەوە دەیسەلمێنێت گرۆی خوێنی ڕۆڵێکی زۆر گرینگ و کاریگەری هەیە لەسەر سڵامەتی مرۆڤ.

دوایین لێکدانەوە ئەوەی دەرخستووە کە ئەوانەی وا خاوەن گرۆی خوێنی تایبەتن زۆر لەوانەی دیکە تووشی نەخۆشی دڵ دەبن.

بە پێی ئەو شتەی کە وب سایتی Cnet بڵاوی کردەوە، لێژنەی دڵی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە خاوەن گرۆی خوێنیA یان B یان جوری (AB)ین لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئەوانی دیکە زۆرتر ئەگەری تووش بوون بە جەڵتەی دڵ یاخود کەم و کورتی توانی دڵ(نارسایی)یان هەیە.

ئەگەرچی بەر مەترسی کەوتنی ئەم نەخۆشیانە کەمە( بە پێی لێکدانەوەیەکی گەورە جۆری A یان B ی مەترسی گورمتەی دڵ تا 8٪ و مەترسی کەم و کورتی توانی دڵ تا 10٪ زۆرتر دەکاتەوە) بەڵام جیاوازی ئەنازەی جەڵتە بەستنی خوێن لەو گرۆە خوێنیانەدا زۆرترە.

کەسانێ کە لە هەمان لێکۆڵینەوەدا خاوەن گرۆی خوێنی A و B بوون لەسەد پێنجا و یەک کەسیان زۆرتر ئەگەری تووش بوون بە ئامبولی سیپەلاکیان هەبوو و ئەمە خۆی جورێکە لە جەڵتە بەستنی خوێن بە شێوازی توند و سەخت لە هەمان کاتدا مەترسی تووش بوون بە گورمتەی دڵ زیاد دەکاتەوە، هۆکاری زیاد بوونەوەی ئەم مەترسییە مومکینە پەیوەندی بێت لەگەل هەڵماسیوییەک کە لە جەستەی کەسانی خاوەن گرۆی خوێنی A و B یان AB دا ڕوو ئەدات.

پرۆتئینێ کە لە گرۆی خوێنی A و B دا بوونی هەیە دەکرێت ببێتە هۆی"بەستن" یان "ئەستووری" زۆرتری سیاڕەگ و سوورەدەمارەکان کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی زیادبوونەوەی مەترسی بەستنی خوێن و نەخۆشی دڵ، هەمبەر بەو کەسانەی کە خاوەن جورەکانی تری گرۆی خوێنین.