باسکەی عێراق لە دەربەندیخانە

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە عێراق وەرزش دەربەندیخان


May 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

ھەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوانی باسکەی عێراق ئەمڕۆ شەممە کەمپێکی مەشق و ڕاھێنان بۆ یاریزانانی ھەڵبژاردەکە لە قەزای دەربەندیخان دەکەنەوە تا بەتەواوی ئامادەی چەند پاڵەوانێتیەک ببن کە وا بڕیارە ھەڵبژاردەی تازە پێگەیشتوان بەشداری تێدا بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەکێک لەو پاڵەوانێتیانەی کە عێراق بەشداری تێدا دەکات (پاڵەوانێتی ڕۆژ ئاوای ئاسیا) یە، کە 10ـی 5 لە ئوردن بەڕێوەدەچێت و ماوەی 5 ڕۆژ دەخایەنێت، بۆ کەمپەکەی دەربەندیخانیش لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراق چەندین یاریزانی کوردی تێدایە.

جۆرج کازانیان، راهێنەرەو  ھەر یەکە لە جوتیار عەلی و حوسێن عەلا وەک یاریدەدەری ڕاھێنەر، و شوان محەمەد وەک ڕاھێنەری توانای جەستەی یاریزانان دەستنیشان کراون.