1 / 12
2 / 12
3 / 12
4 / 12
5 / 12
6 / 12
7 / 12
8 / 12
9 / 12
10 / 12
11 / 12
12 / 12

(0) / / فرهنگی / زایەڵە قەڵاتێ هەڵەبجە


May 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەڕاسیمی ماستی قەڵاتێ لە گوندی هاواری سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ماستی قەڵاتێ یەکێکە لە نەریتە کۆنەکانی کاکەیی کە لە گوندی هاوار ئەنجام دراوە و لەو ڕۆژەدا ئەو ماڵانەی کە ئاژەڵدار بوون (ماست)یان هەرشیرەمەنییەکیان  هەبووە کۆبوونەتەوە و هەمووان بەشداربوون لەو ڕۆژەدا و ئەو ماڵانەی ماستیان پێبووە بەیەکسانی دابەشیان کردووە بەسەر هەموواندا ئەوەش وەک هاوکارییەک بووە بۆ ئەو ماڵانەی کە خاوەنی ماست یاخوود شیرەمەنی نەبوون هەر بۆیە لای هەندێ کەس بە ڕۆژی (بەخشین) ناوی دەبرێت و لە ئێستاشدا ساڵانە بە مەبەستی زیندو هێشتنەوەی ئەو نەریتە نوێ دەکرێتەوە .

ڕێكخراوی شنروێی كاكه‌یی به‌هاوكاری ئەنجومەنی گوندو كۆمه‌ڵێ  گه‌نجی خۆبه‌خش هەستان بە ئەنجامدانی مەڕاسیمەکە .

کامەران کەریم