ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: تەبایی و یەکگرتوویی لە عێراق بەردەوام لە لایەن ئێرانەوە جەختی لەسەر کراوە

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ئێران کازمی ڕەمەزان عێراق


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە پێوەندیی تەلوفوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەسەر پتەوترکردنی پێوەندییەکانی دوو وڵات کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا د. سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران چوارشەمە 4 ی ئایاری 2022ی زایینی لە وەڵامی پەیوەندی تەلەفونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە حکومەت و گەلی عێراق کرد و هیوای سەلامەتی و ئاسایشی بۆ ئەو وڵاتە کرد.

ئایەتوڵڵا رەئیسی گووتی: تەبایی و یەکگرتوویی لە عێراق دا بەردەوام لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جەختی لێکراوەتەوە و هیوادارم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق هەرچی خێراتر پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و بەتوانا.ی لێبکەوێتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جژنی رەمەزانی لە سەرۆک کۆمار و گەلی ئێران کرد و سوپاسی پشتگیریەکانی ئێرانی لە عێراق کرد.