ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەسەر ڕێڕەوی پێشکەوتن و دادپەروەری / تاها ڕوحولئەمینی

(0) / / مقالە / زایەڵە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا موعتەمدیان ورمێ


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بە هاتنە سەر کاری کابینەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئێران، ڕێکارەکان لە کەرتی ئابووری بە تەرکیز لەسەر باشتر کردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانیان زیاتر لە هەر قۆناغێکی دیکە گرینگی پێدرا و هاوکات، پاش دانانی محەمەد سادق موعتەمدیان بە پارێزگاری ئەم پارێزگایە لە ڕۆژانی سەرەتایی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ، بە هۆی ئەو سەرەنجە تایبەتە کە کابینە و سەرۆک کۆماری نوێ لە سەر ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەیانە، شارەزایی بەرپرسی یەکەمی پارێزگا واتا  موعتەمدیان بە بابەت و پرسەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بووە هۆی ڕۆشنایی خستنە سەر و کاراکردنی ڕێکارەکانی پێشکەوتنی پارێزگا لە بوارەکانی دیپلۆماسی سنووریی، ئاسانکاریی لە بواری گومروکی، هەڵگرتن و نەهێشتنی لەمپەرەکان لە بەردەم وەبەرهینان، دابەش کردنی دادپەروەرانەی ئیمکانیات و خێراییدان بە ڕەوتی گواستنەوە و گەیاندن و هەموویان خرانە بەرنامەی کارییەوە.

پێگەی شازی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وەکوو دەروازەی گەیشتن بە ئەورووپا، بوونی پێنج دەروازەی سنووری، هاوسنووربوون لەگەڵ سێ وڵات، تواناکان لە بوارەکانی کانگا، کشتوکاڵ و گەشتیاری بۆتە هۆی ئەوەی تا ئەم پارێزگایە لە لای بەرپرسانی باڵای وڵات بە پارێزگایێکی تایبەت و هەستیار لە بەهێزکردنی پێوەندیی سیاسی، ئابووری و بازرگانی و هەروەها دەرفەت و دەفرایەتییەک بۆ دەرچوون لە گەمارۆکان بە تایبەت بە سوود بینین لە ناوچەی ئازادی بازرگانیی ماکو دابنرێت.

لە ڕوانگەی زۆربەی لێکدەرەوە و شیکەرەوەکان لە ئاستی ناوچە و وڵات، پاش دانانی موعتەمدیان بە پارێزگاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ناوبراو بە هیمەتێکی باڵا و گرینگیدانێکی تایبەت و بە پڕۆژە و پڕۆگرامی زانستیانە و هەمەلایەنەوە، توانیویەتی لە بوارەکانی نەهێشتنی لەمپەرەکانی بەردەم کەرتی وەبەرهێنان، ئاسانکاریی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گومروکی بە تایبەت بە سەردان و بەدواداچوونی بەردوەام لە دەروازە سنوورییەکان و نەهێشتن و سڕینەوەی لەمپەرەکان،  بەهێزکردنی دیپلۆماسی سنووریی لە ڕێگای بانگهێشت کردنی هاوتاکان لە وڵاتانی دراوسێ؛ لەوانە سەفەری پارێزگار و شاندی بازرگانیی هەولێر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سەفەری شاندێکی پارێزگا بۆ هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی پارێزگار، کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵگەرییەکانی ئێران لە وڵاتانی دەورووبەر، دانانی بوودجەی پێویست بۆ باشترکردنی نیشاندەرەکان لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و گرینگی دانی تایبەت بەوەی ئەم کەرتە بکەوتە سەر ڕێڕەویی ڕاستەقینەوەی داهاتی ئابووری، بەسەرکردنەوەی قەزا و ناحیەکانی پارێزگا بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی ئابووری، دەستکەوتی باش و بی وێنە تۆمار بکات.

هەڵسەنگاندنی سیاسەتی گرینگی بەهێزکردنی دیپلماسیی ئابووری لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دەرخەری ئەم ڕاستییە گرینگەیە کە دەرفەت و دەفرایەتی سنوور و بازاڕە بە ئامانج گیراوەکان لە وڵاتانی دراوسێ دەتوانن لە ڕەوتی پێشکەوتن ڕۆڵی بەرچاو و بێ وێنە، بگێڕن.

ئیرادە و مەیلی پارێزگار و شاندی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزترکردنەوەی پێوەندییەکان، سەفەری سێ ڕۆژەی ئەوان بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوای بەدواوە بوو و لە چەند کۆبوونەوە و دیداری گرینگ، کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ ئاسانکاریی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاتە دی.

سەفەری ئەم دواییانەی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە هاوڕێیەتی کەرتی تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەش، گیانێکی نوێی بوو بە بەر هاوکاریی هاوبەشی سنووریی و چالاکیی کەرتی تایبەتی دوو لایەنە. دوولایەن جەختیان لەسەر ئاسانکاریی بۆ نەهێشتنی لەمپەرەکانی بەردەم پێوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بوو و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی وڵاتانی دیکەی درواسێ بە هەمان شێوەی عێراق، بانگهێشتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و سەرمایەدار و خاوەنکارانی کەرتی تایبەتی ئەم پارێزگایە بکەن.

گرینگی دان بە تواناکانی کۆماری ئازەربایجان بۆ پێشکەوتنی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە دیدار لەگەڵ باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ئێران باس کرا و وێڕای هەڵسەنگاندنی تواناکانی پارێزگا، ڕوونوێنی کرا لە پاکێجی نوێی هاوکاریی هاوبەش بە تایبەت لە بوارەکانی دەرمان و گەشتیاری.

نێزیکی  و هاوبەشی لە بوارەکانی فەرهەنگی لە نێوان ئێران و وڵاتی ئازەربایجان و دراوسێیەتی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دەرفەتێکی زێڕینە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی دیپلۆماسی ئابووری و ئەمە لە بەرنامە و پڕۆژەکانی پارێزگاری ئازەربایجان بە ڕوونی دیار و بەرچاوە.

دراوسێتی لەگەڵ سێ وڵات و توانا و دەفرایەتییە سنوورییەکان و بوونی سێ دەروازەی سنووریی بە تایبەت بازرگان و تەمەرچین دەورێکی گرینگی بە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئابووری نەتەوەیی و نێودەوڵەتی داوە.

دەبێت بواری گواستنەوە و گەیاندن وەکوو بەشێکی گرینگ و کاریگەر لە کەرتی ئابووری، هاوسەنگ و هاوتەریب لەگەڵ دیکەی کەرتەکان پێشبکەوێ و ئەم یەکە لە بەرنامە و پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبردن لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەبەرچاو گیراوە.

تواناکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە بوارەکانی گواستنەوەی و گەیاندنی ڕەیلی، ئاسمانی و ڕێگاکاندا ئەم بەستێنەی ڕەخساندووە تا بە ڕوانگەیێکی هاوسەنگ، پەرەسەندن و پێشکەوتنێ کە کابینەی نوێ مەبەستیەتی، بێتە دی.

جووڵەدان بە پەرەپێدانی تۆڕی ڕێگاکان بە تایبەت لە بواری شاڕێیان، لەوانە تەواوکردنی کۆریدۆری ڕۆژئاوا و هەوڵەدان لەپێناو کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیی ڕێگای شەمەنەدەفەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، چەند نموونەیێکی هەوڵەکانە بۆ سوود بینین لە تواناکانی گەیاندن و گواستنەوە لە پێناو مسۆگەرکردنی فاکتەرەکانی پێشکەوتن.

لە ڕەوتی پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی، پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ و پۆزەتیڤ لە نێوان  پەرەپێدانی بواری گواستنەوە و گەیاندن و گەیشتن بە ڕێژەیێکی باشتر لە پێشکەوتنی ئابووری هەیە. بە دڵنیانییەوە بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان بۆ نرخی پێشکەوتنی ۷.۳ لەسەدی بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ساڵی داهاتودا ئەم یەکە لە ڕێگای بەردەوام بوون لە سەر ڕەوتی پێشوەچوون لە گەشپێدانی گواستنەوە و گەیاندن دێتە دی.

یەکێک لە گرێکانی لەسەر پەرەپێدانی سنووری و دیپلۆماسی ئابووری، ڕەوتی درێژخایەنی کاروبارەکان و لەمپەرکانی بواری گومروکە. لەم بوارەدا وێڕای دەستنیشان کردنی لەمپەرەکانی گومروکی، ڕێوشوێنی پێویست بۆ هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی پێوەندیدار گیراوەتە بەر. بەسەرکردنەوەی دەروازە سنوورەییەکانی تەمەرچین و سەرو لە ماوەی چەند مانگی دواییدا و پێشکەش کردنی ڕێکار بۆ ئاسانکاریی لە کاروباری گومروکی بە ئامانجی چالاکی ٢٤ کاژێری هاتە ئاراوە.

هیوای ئەوە هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران میوانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە بە دانانی پڕۆژەی بنەڕەتی و مەزن و لەپێناو پێشکەوتنی هەمەلایەنە، بەرەوپێشچوونی مەزن لە ڕەوتی گەشەسەندنی پارێزگا لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بێتە دی.