نانۆکامپوزیتێ کە لە پیشە جۆراوجۆرەکاندا کارکردی هەیە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە موحەممەد جەواد قاسمی نانۆکامپوزیت


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

نانۆکامپوزیتێ کە توێژەرانی زانستگای پیشەسازی ئەمیرکەبیر سازیان کرد، بەو ئامانجەو بەرهەم هات کە لە پیشەی هەوا وفەزادا کەڵکی لێ وەربگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موحەممەد جەواد قاسمی یەکێک لە ئەندامانی توێژەرانی زانستگای پیشەسازی ئەمیرکەبیر بە بۆنەی پلانێکەوە کە لە بواری ساز کردنی جورێک لە کامپوزیتی پێکهاتوو لە نانۆ دایڕشت، سەرکەوتوویی وەدەست هێنا، ئەم جۆرە کامپوزیتە لە پیشە جۆراوجۆرەکاندا کارکرد جۆراوجۆری هەیە کە لە گرینگترینی ئەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە کارکردی ئەم بەرهەمە لە پیشەی هەوا وفەزادا. دەبێ ئەوەشمان لە بیر بێ کە پێکهاتگەلی تایبەت بە هەوا وفەزا جگە لە پتەوی باڵا، پێویستیان بە جرم(ئەنازەی ماکی کۆوە بوو لە هەر شتێکدا)ی باڵاتر هەیە. هەموو بەشە(قطعە) پێکهاتەکانی ئەم ماکە جگە لە سووک بوون و کێشی کەم، هێزی هەڵگرتنیشی لە ئاسێکی باڵادا هەیە.
ناوبراو وتیشی: ئامراز و کەرەستەی تایبەت بە فڕین چونکۆ پێویستیان بە خێرایی و مانۆڕی گونجاو هەیە، دەبێت لە سازکردنیاندا لە جیاتی ئالیاژی کانزایی لە نانوکامپوزیت کەڵک وەربگرن. بەم هۆیەوە کەڵک وەرگرتن لە تکنولۆژی نانو ڕەوتێکی نوێ داهێنا بۆ باڵا بردنی ئاستی پتەوی و تایبەتمەندی میکانیکی نانوکامپوزیت. لەم پلانەدا لە ڕەوتێکی زۆر ئاسایی بۆ پێکهێنانی نوێ کامپوزیت کەڵک وەرگیرا کە زۆر کاریگەرە لەسەر تایبەتمەندی میکانیکی ئەو جورە کامپوزیتە.
لە ئێستاکەدا ئەم پلانە لەسەر بەشێکی بچووکی تاقیکاری سەرکەوتووانە بە ڕێوە چوو و لە هەنگاوەکانی دیکەدا بڕیارە تایبەتمەندی ئەم جورە کامپوزیتە لە کارکردی نیوەپیشەسازیدا بخرێتە بەر لێکۆڵینەوە و بەڕێوە بچێت.