تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوت
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
سلێمانی
هەولێر
تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی خولی تازەپێگەیشتووانی کوردستان .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێوارەی پێنجشەممە ٥-٥-٢٠٢٢ هەفتەی هەشتەمی یاریەکانی خولی تازەپێگەیشتووان کوردستان بەڕێوەچوو
تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگەی سلێمانی لە شەشەمین یاری و لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە دێربی شاری سلێمانی بووە میوانی تازەپێگەیشتووانی یانەی ئاشتی و بە گۆڵێکی بێوەڵام یاریەکەی لێ بردەوە.
گۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولەکی ٧٧ بە ئاسیستی سامی سەعید( مستەفا عودەی) تۆماریکرد, پێشمەرگەی سلێمانی پێنجەمین سەرکەوتنی لە خولەکەدا نوسیەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٥ خاڵ, بەر لە کۆتای هاتنی خولەکە بە دوو هەفتە بە فەرمی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی خولی تازەپێگەیشووانی کوردستان.
تێبينيێك بنێرە: