بیر و هزری دەستکرد تێکەل بە مێشکی مرۆڤ دەبێت
(0)
پسپۆر(ری کورزوایل) لەو باوڕەدایە لە دەیەکانی 2030ی زاینیدا بیر و هزری دەستکرد تێکەل بە مێشکی مرۆڤ دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەمپیوتەرەکان بەرامبەر بە یەک ملیارد بەهێزتر و لە هەمان کاتدا بەرامبەر بە یەک هەزار بچووکتر دەبنەوە. ڕێک وەکوو خڕۆکە(گلبول)ی خوێنیان لێ دێت و لە ڕێگای وردەڕەگەکانەوە دەگەنە مێشکی مرۆڤ و پەیوەندی لە نێوان( نئوکورتکس و کلاود) پێک دێنن.
مێشکی مرۆڤ ئەوەی زانیاری بێ بە شێوازی ڕاستە و خۆ لە (کلاود) وەری دەگرێت و چی ڕێگا هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ نەخۆشی و پیری بە شێوازێکی تەواو ئازاد، مڵ و مۆ دەکات.
ناوبراو لەو باوڕەدایە کە کەمپیوتەرگەلی کوانتومی ئاڵ و گۆڕییەک بێ وێنەیان لە ژیانی مرۆڤدا بەدی هێنا و لە دۆزینەوەی وڵام بۆ زۆربەی لە پرسیارەکان و هەروەها چارەسەری کێشەگەلێ کە سەدان ساڵە چار نەکراوە هاتۆنەتە یارمەتی دانی مرۆڤەوە.
تێبينيێك بنێرە: