1 / 11
2 / 11
3 / 11
4 / 11
5 / 11
6 / 11
7 / 11
8 / 11
9 / 11
10 / 11
11 / 11

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە قەشقە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا


May 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و(ئازاد محمد امین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و لێپرسراوانی ئیداری و بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی سلێمانی و ژمارەیەک لە فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان  و کەسوکاری ئەنفالکراوان. لە گوندی قەشقەی ناحیەی قادرکەرەم پەردە لەسەر دیواربەدی ئەنفالکراوانی گوندەکە لابرا.

وتاری بەخێرهاتن لەلایەن قائیمقامی چەمچەماڵەوە خوێندرایەوە و ئاماژەی بە قوربانیدانی خەڵکی سنورەکە بەگشتی و گوندی قەشقە بەتایبەتی کرد و ڕاشی گەیاند دوای هەواڵەکانمان توانیمان لەڕێگای سندوقی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی جیهانی ڕەزامەندی بەدەست بهێنین بۆ ڕاکێشانی هێڵی کارەبا بۆ گوندەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ڕێگای فەرمانگەی ئاماری چەمچەماڵەوە پێداویستیە کارگێڕییەکانی تەواو دەکرێت و بودجەی پرۆژەکە لەلایەن سندوقەکەوە دابین دەکرێت.

دواتر وتاری کەسوکاری ئەنفالکراوان ودانیشتوانی گوندەکەخوێندرایەوەو چەند چالاکیەکی تایبەت بەو مەراسیمە پێشکەش کرا، هەر لەو مەراسیمەدا ڕێزلێنان بەخشرایە جێگری سەرۆکی هەرێم کە ئەرکی دروستکردنی دیواربەندەکەی لە ئەستۆگرتووە.

گوندی قەشقەی ناوچەی سەڵباتوی ناحیەی قادرکەرەم  لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای چەمچەماڵە و لە قۆناغی سێیەمی پرۆسەی مەرگەساتی ئەنفالدا  گوندەکەیان خاپورکرا و خاوەنی ١٠١ ئەنفالکراون.

کامەران کەریم