خواردەمەنی وەستا سامان لە سەرچنار داخرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە خواردەمەنی وەستا سامان سەرچنار


May 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پشکنینەکان وجێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ فرۆشگاو خواردنگەکان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چایخانەو خواردنگەی وەستاسامانی لە گەڕەکی سەرچنار داخست.

رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند: لەو خواردنگەیەدا خۆراکی ماوەبەسەرچوو دراوە بە هاوڵاتیان وپەیڕەوەی رێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان نەکراوە، هەربۆیە لەلایەن لیژنەی یەک و بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخراو رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم