زیادبوونەوەی داخوازی بۆ گۆڕینی ئەندامانی لەشی مرۆڤ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە لەش زانستی پزیشکی


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ملیۆنها کەس لە سەرانسەری جیهاندا پێویستیان بەم جۆرە فەنیارییە هەیە.

ئێستاکە لێزانان لە بەرهەم هێنانی سەرەکیترین و ڕاستەقینەترین شانەی جەرگ سەرکەوتوو بوون و هێز و هیوای ژیانیان دایەوە بە زۆربەی لە نەخۆشەکان.

ئێستاکە توێژەرانی زانستگای نورس وست دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە سیللوولگەلی راستەقینەی جەرگ و ئائۆرت(Aorta، سوورەدەمار یان ڕەگی خوێن ڕاگوێزان لە دڵەوە بۆ ئەندامان)ی لەشی مرۆڤ، پێکهاتنی شانەیەک لەسەر microfluidi کە زۆر وەکوو جۆرە سروشتییەکەیە بگەیننە ئاکام.

ئەم بەرەو پێش چوونە، ئەگەری وەرنەگرتنی ئەندامی دەستکرد لە لایەن لەشی نەخۆشەوە بە تەواوی لەناو دەبات و هەروەها چاوەڕوانی ئازاردەری نەخۆش بۆ وەرگرتنی ئەندام کەم دەکاتەوە.