گەنجێک لە کفری بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە لەقەزای کفری گەنجێکی 26ساڵان بەناوی ( محمد احمد محمد) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو .
وتیشی، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان بەدەمانچەکەی خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە لەئێستادا پۆلیسی قەزای کفری پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردۆتەوە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕوداوەکە.
ڕونیشیکردەوە، ئەمە لەکاتێکدایە شەوی شەمە لەهەمان قەزا گەنجێک بەناوی (ح - ف - م ) لەدایکبووی 2000 بەدەمانچە فیشەکی نابەخۆیەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: