بەشار ئەسەد لە تاران لەگەڵ ڕێبەر و سەرۆک کۆماری ئێران دیداری کرد

(0) / / ایران / زایەڵە بەشار ئەسەد ئێران ڕەئیسی ئایەتوڵڵا خامنەیی


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری سووریا سەفەری ئێرانی کرد و لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

پێگەی هەواڵی نورنیوز سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕایگەیاند: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە سەردانێکی فەرمی گەیشتۆتە تارانی پایتەخت و بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەر و ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە سووریا سەرقاڵی شەڕ لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان دایە ئەمە دووهەم سەفەری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ ئێرانە.

سەرۆک کۆماری سووریا پاش دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، تارانی بەرەوە دیمەشق بەجێهێشت.