پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: هیچ کات هەرێمی کوردستان داهاتی لەئێستا باشترنەبووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە داهات هەرێمی کوردستان سەچنار ئەحمەد


May 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە وێڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ کات هەرێمی کوردستان داهاتی لە ئێستا باشترنەبووە، وتی: کە پارەی پێویست بەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچە، بۆ لیستی دابەشکردنی مووچە 20 ڕۆژ دەخایەنێت؟

سەچنار ئەحمەد بڕیاردەری  فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی  کوردستان لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند،  تاکۆتایی مانگی 5 مووچەی مانگی 4 دابەشدەکرێ، ئەی مووچەی مانگی 5 کەی دابەشدەکرێ بۆ هەموو ساڵێک دەبێت مووچەی مانگێک و زیاتر ببێتە قوربانی هیچ کات هەرێم داهاتی لەئێستاباشترنەبووە، لەبری گەڕانەوەی پاشەکەوت و مووچە خوراوو بڕاوەکان کەچی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران هەردوادەکەوێ، بەجۆرێک لەهەولێرو دهۆک بەپێی تەقویمی دابەشکردنی مووچە لەمانگی چوارداین و لەسلێمانی و هەڵەبجەش لەمانگی سێ .

وتیشی، لەکاتێکدا کە حکومەت پێشتربڕیاریدابوو هەموو 30 ڕۆژ جارێک و لە 25 ی هەموو مانگێکدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بکات،بەڵام دیارە ئەم بەڵێنەش چارەنوسی لەبەڵێنەکانیتر باشتر نەبوو .

کامەران کەریم