هەوڵی پزیشکان بۆ پێشگرتن لە جەڵتەی دڵ و مێشک

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە جەڵتە دڵ مێشک پزیشکی


May 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیستاکە جەڵتەی دڵ و شەپڵەی مێشک وەکوو بەشێکی ژیانی مرۆڤ وای لێ هاتووە، کە دوور کەوتنەوە لێ مومکین نییە؛ بەڵام توێژەرانی پزیشکی لە کار و چالاکی خۆیان دڵسەرد نەبوونەتەوە و بەردەوام خەریکی هەوڵ و تێکۆشانن تا بەڵکوو بتوانن بەرگری لەم جۆرە ڕووداوە دڵتەزێنانە بکەن.

نوێترین هەوڵ و تێکۆشان لەم بارەیەدا لە لایەن دوکتۆر(هری سلکر) دەستی پێ کرد و بە ڕێوە چوو. ناوبراو کوکتیلێکی کۆن کە بریتییە لە گلۆکۆز( هیدرات کەربۆنی تاکە قەن کە لە هیدرۆلیزی نیشاستە و نیشەکەر بەرهەم دێ)، ئەنسولین و پتاسیم(GIK) کە پێنجا ساڵ لەمەو پێش دۆزراوەتەوە، بە ڕەوتێکی نوێ بەکاری هێناوە و کەڵکی لێ وەر دەگرێ.

ئەگەرچی GIK دەوایەکی نوێ و تازە نییە، بەڵام لێکدانەوەی و تاقیکردنەوەی دوکتۆر سکلر لە ساڵی 2012ی زایینیدا ئەو نەهێنییەی ئاشکرا کرد کە ئەگر ئەم دەوایە بەجێ و لەسەروەخت بە نەخۆش بدرێت لانی کەم پێنجا لە سەدی مەترسی تووش بوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە.