هەوڵێک بۆ کەمترکردنەوەی زیانی پەرتەو لە نەخۆشانی شێرپەنجەیی

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پەرتەو شێرپەنجە نەخۆش


May 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەران ڕەوتێکی نوێیان داهێنا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کەمتری  نەخۆشانی  شێرپەنجەیی هەمبەر بە پەرتەوی زیاندەر.

ڕێکخراوەی تایبەت بە شێرپەنجە"Norant Health zimmer" لە کارولینای باکووری ئەمریکادا، ئێستاکە لە حاڵی پەرەپێدان بە ڕەوتێکی نوێیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ئافرەتانەی کە تووشی شێرپەنجەن کەمتر ڕووبەڕووی پەرتەوە زیان دەرەکان کە بۆ دەرمان دەشێت ببنەوە.

لەم جۆرە ڕەوتی پەرتەو دەرمانییەدا هەندێ لە دام ودەزگا نوێیەکان دەتوانن ئەو ئەندازەییە لە پەرتەو کە بۆ دەرمان پێویستە بگەینن بە توومۆر، لە حاڵێکدا شانەگەلی چاک و ساقی دەوروبەری توومۆر بەر پەرتەو نەکەون.

دوکتۆر تیفانی مورگان دەڵێت: ئامانجی ئێمە توومۆر و هەر دوو لووی لەنفاوی(غدد لنفاوی) لەگەنە، لەبەر ئەوەی ناتوانین دۆزێکی میزان لە پەرتەو ناردەی مناڵدانی ئافرەتانی نەخۆش بکەین بە بێ ئەوەی شانەگەلی ئاقار زیانیان لێ کەوێت کەوابوو بە پەرتەو دەرمانی ناوەکی یان هەمان" براکی تراپی" ئیمپلەنتێ پێک دەهێنن کە بە شێوازی ڕاستە و خۆ تا سەر توومۆرەکە بڕوات.

دوکتۆر مورگان ئاماژەی بەوەش کرد کە لەماوەی ساڵێکدا دەتوانن تەنیا 20 نەخۆش دەرمان بکەن کە پێنجا لە سەدی ئەم نەخۆشانە دەتوانن لەم ڕەوتە نوێیە کەڵک وەر بگرن.