پرۆفسیۆرێک بۆزایەڵە: نەبوونی پڕژەیاسای بودجە و بەردەوامیی قەیرانی دارایی واتە فەشەلی کابینەی نۆیەم

(0) / / گفتگو / زایەڵە بودجە پڕۆژەیاسا


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

شێرکۆ حەمەئەمین پروفسیۆر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەبارەی هۆکاری نەناردنی پڕۆژەیاسای بوجە بۆپەرلەمان، دواجار کە حکومەت پڕۆژەیاسای بوجەی بۆپەرلەمان ناردووە ساڵی ۲٠۱۳ بوە ئەوە ماوەی ۸ ساڵە پڕۆژە یاسای بوجە و ژمێرەکۆتایی نەماوە واتە کابینەی پێشوو ئەم کابینەیەش کە هەر درێژەپێدەری ئەوانی پێش خۆیەتی و هەر پارتی سەرۆک و یەکێتی جێگرە.

وتیشی، هەمان بیانووی نایاسایی نالۆژیکییان هەیە کە هیچ کەس بڕوایان پێ ناکاتبیانوەکانی حکومەت نەناردنی بەشە بوجەی هەرێم لە بەغداوە شەڕو ئاڵۆزی و لە کۆنیشدا دەیانوت نرخی نەوت دابەزبوە و کۆرۆنا هەیە و لەم بابەتانە کە هیچیان سیمای دەسەڵاتی دامەزراوەیی نیین.

بەبڕوای من هۆکاری ڕاستەقینەی بوونی پڕۆژە یاسای بودجە کە دەکاتە دیارنەبوونی داهات و خەرجی کە یەکسانە بە گەندەڵی و بەهەدەردان و خەرجی لابەلا و شکستی حکومەت ئەو  ئێستا و بەشکرا دوو ئیدارەییە و یەک حکومەت نییە واتە یەک وەزارەتی دارایی و یەک خەزێنە نییە کە ئەمەش نەبو، هەموو داهات لەیەک شوێن کۆنابێتەوە تا بزانرێت چەندە و چۆن خەرجبکرێت، لەهەرێم حکومەت نییە بەڵکو دەسەڵاتی دوو بنەماڵە هەیە یان ڕاستتر دوو میرنشینی بارزان و تاڵەبان هەیە ئاشکرایە ئەم جۆرە دەسەڵاتەش دامەزراوەیی نییە تا یاسا و لێپرسینەوە هەبێت خاڵێکی تر کە پرۆژەیاسای بوجە نییە، بۆ شاردنەوەی داهات و بەردەوامی حوکمی جەردەیی و بەهەدەردان و دەوڵەمەندبوونی زیاتری بنەماڵەو ئەشخاسی ناوحیزبە.

هەموو ئەمانەش واتە فەشەلی کابینەی نۆیەم و لاوازی و دەستەپاچەیی پەرلەمان و وەزارەتی دارایی کە وەک ئێستا خەڵک باجەکەی دەدات.

کامەران کەریم