بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر  پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیردەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەر رۆمەتبار


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مقەدەمی ماف پەروەر علی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی  گەرمیان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان  دوای بەدواداچوون و چاودێری کردن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو ناحیەی ڕزگاری  توانیان تۆمەتباردەستگیربکەن بەناوی (ب - ا - ف ) لەدایکبووی 1996 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری کەئالودەی  مادەی هۆشبەرە و دەستگیرا بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ

لەئێستادا دانی بەتاوانەکەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ۳۰ لەیاسای لەمادەی هۆشبەر بەندکراوە.

کامەران کەریم