کوشتنی ژنێک بەدەستی مێردەکەی لە دهۆک

(0) / / زنان / زایەڵە دهۆک کوشتنی ژن


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک وردەکاریی کوشتنی ژنێکی لەلایەن مێردەکەیەوە ئاشکرا کرد و دەڵێت بە وایەری کارەبا خنکاندوویەتی.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (سێشەممە 10-5-2022) ڕایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دهۆک ژنێکی تەمەن 28 ساڵ لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا کە ئەویش تەمەنی 32 ساڵە و خاوەنی منداڵێکن."

وتیشی، "لەدوای گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد و دەرکەوت لەدوای شەڕ و دەمەقاڵێی نێوانیان پیاوەکە بە وایەری کارەبای ژنەکەی خنکاندووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا پیاوەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە."