سێبەری قەمەر لەسەر هورمز

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئەستێرە قەمەر فەلەکناسی


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوایین وێنەی ئەستێرەی هورمز(مشتری) سێبەری قەمەر(هەر تەنێکی ئاسمانی کە لە دەوری گەرۆکێکدا بگەڕێ) لەسەر خۆی پیشان ئەدات.

بەم تازەییانە وێنەیەکی نوێ لە ئەستێرەی هورمز تۆمار بووە کە سێبەری قەمەری تایبەت بەم ئەستێرەیە لەسەری دەرکەوتووە.

وێنەگەلێ کە ئاسمان پێوی (جونو)ی ناسا، پاش لە چل جار تێپەڕبوون لە ئاقاری ئەستێرەی هورمزدا تۆماری کردووە پیشان ئەدات کە وێنەی(قەمەری گانمید) تایبەت بەم ئەستێرەیە لەسەری بە جوانی دەرکەوتووە بە چەشنێ کە ئەم سێبەرە گەورەیە لە لای چەپی ئەستێرەکەوە بە باشی دەبینرێت.

توماس توموپۆس بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاری کەم و کورت و ناپوختێ کە لە کەرەستەی جونوکم(junocom) بەدەستی هێناوە و هەندێ ڕەنگی هێزدەری دیکە توانیویە ئەو وێنەگەلە ساز بکات.

وێنەی ناپوختێ کە ئاسمان پێوی جونو گرتوویە نزیک بە 71 هەزار کیلومەتر لە ئەستێرەی هورمزەوە دوور بووە و ئەمە لە کاتێکدایە کە قەمەری گانمید 15 بەرامبەری دووری هورمز، لە ئاسمان پێوی جونووەوە دوور بووە.

چوار قەمەری سەرەکی تایبەت بە ئەستێرەی هورمز بە نێوی ئایو، ئەروپا، گانمید و کالیستو هەموویان لە یەک خولگە نزیک بە خولگەی هورمز دەجووڵنەوە بۆیە سێبەریان دەکەوێتە سەر ئەستێرەی هورمز

نزیکترین کاتێ کە بڕیارە ئاسمان پێوی جونو لە هەوادا بفڕێ لە ئاخری ساڵێکدایە کە تێداین و لەوانەیە لە تەنیشتی قەمەری ئەروپاوە تێپەڕێ و دەیانهەوێ هاوکات بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی زانیاری کۆڵەری ناسا جگە لە تۆماری وێنە، لێکۆڵینەوەی ڕێک و پێک لەسەر قەمەر بەڕێوە ببەن.