ناسینی هۆکارێکی سەرەکی کۆبوونەوەی چەوری لە زکدا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە چەوری زک


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زۆربەی لە خەڵک لەبەر کۆبوونەوەی چەوری لە ئاقار و دەوروبەری زکدا تووشی دەرد و ڕەنجن و لەوانەیە قەت لە کۆڵیان نەبێتەوە.

ئەگەرچی هۆکارەکانی ئەم کێشەیە زۆرە؛ بەڵام چارەسەرکردنی یەکێک لە کێشە سەرەکیەکان کارێکی ئاسانە، ئەویش چارەسەری بێخەوەیە کە بە پێی کێکۆڵینەوەی زانایان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری زیاندەر لە زکدا.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە دەرمانگەی مایو لە روچستردا بە ڕێوە چوو دەری خستووە ئەو کەسانەی کە خەوێکی سەرەوەخت و لەباریان نییە مەیلی زۆرتریان بە خواردەمەنی هەیە و ئاکامیشی دەبێتە کۆبوونەوەی چەوری لە ئاقاری زکدا.

پەیوەندی نزیک لەگەل نەخۆشی دڵ؛

ئەم لێکدانەوە بە باشی شرۆڤەی کردووە کە بێخەوی مەیل بە خواردنی خوراکی چەور و پڕ کالوری زیاد دەکات و ئەمە دەبێتە هۆی کۆ بوونەوەی چەوری زیاد لە ڕادە و زیاندەر.

هەروەها بێخەوی بەردەوام و درێژەدار دەبێتە هۆی پەرەسەندنی قەڵەوی لەش، تووش بوون بە نەخۆشی تایبەت بە دڵ و ڕەگ و کاریگەری خراپ لەسەر سووت و سازی ئەندامانی جەستەدا.

پسپۆڕی پیزشکی دڵ و دەمار و کەسێ کە بەرپرسی ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ئەستۆدا بوو بە نێو(Naima kavacin) لەم بارەوە دەڵێ: چەوری پتەوی ئاقاری جەرگ و دڵ و ناوسک تەنیا بە سیتی سکەن دەرکەوتنی بۆ هەیە.