"شێهناز یاری" بووه‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فۆتساڵى عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە فوتساڵ شێهناز یاری


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێتی تۆپى پێى عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى راهێنه‌رێكى ناسراوى ئافره‌تانى كرده‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فۆتساڵى عێراق.

یه‌كێتییه‌ به‌ ره‌سمى رایگه‌یاندووه‌،  شێهناز یاری ئێرانی  سەرکردایەتی تیپی تۆپی پێی ئافره‌تانى فۆتساڵى عێراق ده‌كات  لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا کە بڕیارە لە سعودیە بەڕێوەبچێت.

یارى ته‌مه‌ن 44 ساڵ یه‌كێكه‌ له‌ ناسراوترین راهێنه‌ره‌كانى كیشوه‌رى ئاسیاو وڵاتى ئێران و  وەک راهێنەری هەڵبژاردەی فوتساڵی ئافره‌تانى  ئێران کاری کردووە.