شەهیدکردنی ژنە هەواڵنێرێکی فەڵەستینی لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە

(0) / / زنان / زایەڵە ژن هەواڵنێر فەڵەستین


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هەواڵنێرێکی ژنی فەڵەستینی لە ئەنجامی هێرش و تەقەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل، شەهید بوو.

هێزەکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ (چوارشەممە  )هێرشیان کردە سەر ناوچەی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو هێزانە و گەنجانی فەڵەستینی ڕووی دا و ژنەمیدیاکارێک بووە قوربانی.

کەناڵی ئەلجەزیرە بڵای کردەوە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل، "شیرین ئەبوعاقڵە" هەواڵنێری کەناڵەکە لەکاتی ڕووماڵی ڕووداوەکان لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە تەقەی لێکرا و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

"ئەبوعاقڵە" کاتێک کە شەهید کرا ئێلەگی پەیامنێریی لەبەر بووە و هاوکات ژمارەیێکی دیکەی هەواڵنێر لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بریندار کران.