سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی و به‌ڕێوبه‌ری کوردسات جەخت لە پتەوکردنی هاوكاریی‌ میدیایی، رۆشنبیری و هونه‌ریی دەکەنەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کوردسات ئێران سلێمانی


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی سەردانی دەزگای میدیایی كوردسات دەکات و لەگەڵ بەرێوبەرانی ئەو کەناڵە کۆدەبێتەوە

مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی  پێش دووشه‌مه‌ 9ی ئایاری 2022ی زاینی، سه‌ردانی به‌شه‌ جیاوازییه‌كانی بینای ناوه‌ندی دەزگای میدیایی كوردساتی كرد و له‌گه‌ڵ دێرین له‌تیف به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و دەزگایە كۆبوویه‌وه‌.

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ دێرین له‌تیف وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری نوێی دەزگاکە، هه‌ردوولا باسیان له‌ رێگاكانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكارییه‌ میدیایی، رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كانی نێوان میدیاكانی ئێران و كوردسات كرد و بیروڕایان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرد.