١٥ دەرۆزەکار لە سلێمانی دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی دەرۆزەکار


May 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە – ١٥ دەرۆزەکار دەستگیرکران کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوەو نوشتەو جادوەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە

 ١٥ دەرۆزەکار دەستگیرکران کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوەو نوشتەو جادوەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە.

پۆلیسی پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند،  مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی ١٥ دەرۆزەکاریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوەو نوشتەو جادوەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە.

دوای سکاڵای ھاوڵاتیان کە دەرۆزەکاران لەبازاڕو شوێنە گشتییەکان بونەتە ھۆی بێزارکردنیان، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان دەستپێکرد، لەو چواچێوەیەدا ئەمڕۆ  مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی ١٥ دەرۆزەکاریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوەو نوشتەو جادوەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە.

ھەڵمەتەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکاران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتەو جادوەوە ھاوڵاتیان فریودەدەن.

ھەروەھا دوێنێ لەچالاییەکدا مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیربکەن کە ھێرشیانکردبوە سەر ھاوڵاتییەک و بڕێک پارەیان لێ دزیبوو .

کامەران کەریم